تەکنەلۆژیا

وێنە و زانیاری..پێنج لە گرانترین مۆبایلەکانی کۆمپانیای ئەپڵ بناسە


مۆبایل لە ئێستادا بۆتە بەشێکی دانەبڕو لە ژیانی ڕۆژانە ھەر ئەمەش وایکردوە کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنەری مۆبایل لە پاڵ ئەوەی ھەوڵی بەرھەمھێنانی مۆبایلێک بدەن کە تەکنیکێکی پێشکەوتووی ھەبێت ھەوڵی ئەوەشیان داوە مۆبایلەکانیان ناوازە بێت ،کۆمپانیای ئەپڵ لەم بوارەشدا توانیویەتی پێشەنگ بێت،ئەمانەش پێنج لە گرانترین مۆبایلەکانی کۆمپانیای  ئەپڵن:


1-(6" Falcon SuperNova Pink Diamond iPhone (6

ئەم مۆبایلە تایبەتمەنی ئایفۆن شەشی ھەیە،لە نێوان ھەموو مۆبایلە زیرەکەکاندا دادەندرێت بە گرانترین مۆبایل،نرخەکەی 45.5 ملیۆن دۆلاری ئەمریکیە،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئەڵماسە پەمەیەی کە بەشی دواوەی پێ ڕوپۆش کراوە.

2-  iPhone 5 Black Diamond

نرخەکەی 15 ملیۆن دۆلاری ئەمریکیە،بە ئەڵماسی ڕەشی 26 قیرات ڕوپۆش کراوە ، لەگەڵ بەکارھێنانی کانزایی بەنرخ لە دروستکردنیدا،پێکدێت لە: 53 ئەڵماس،بەشی دواوەی ئەم مۆبایلە بە 135 گرام ئاڵتونی تەواوی عەیارە 24 قیرات ڕوپۆشکراوە،شاشەکەشی شوشەی یاقوتە، لەگەڵ ئەوەی دروستکردنەکەی ئاڵۆزە بەڵام تواندراوە ھەیکەلەکەی لە ماوەی نۆ ھەفتەدا دروستبکرێت.

3-( 4" Diamond Rose iPHONE 4 (32 GB)

بەھۆی بەکارھێنانی کانزایی بەنرخ لە دروستکردنیدا وایکردوە نرخەکەی بگاتە 8 ملیۆن دۆلار،بەجۆرێک بەشی پێشەوەی بە 500 دانە لە ئەڵماس ڕوپۆشکراوە،بەشی دواوەشی بە 53دانە لە ئەڵماسی عەیارە 100 قیراتی ڕوپۆشکراوە.

4-( 3 جي" Supreme Goldstriker iPhone 3G)

نرخی ئەم مۆبایلە 3.2 ملیۆن دۆلاری ئەمریکیە،کە بە 22 کیلۆگرام ئاڵتونی تەواو و 136 دانە لە ئەڵماس ڕوپۆشکراوە،دوگمەکەشی پێکدێت لە ئەڵماسی عەیارە 7.1 قیرات.

5-iPhone 3G Kings Button

لە ئاڵتونی زەرد و سپی و پەمەیی بە عەیارە 18  قیراتی دروستکراوە، لەگەڵ بەکارھێنانی 138 پارچە لە ئەڵماس،نرخەکەشی 2.5 ملیون دۆلاری ئەمریکیە



5 مانگ پێشتر - Jul 11 2017 11:34AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
1