تەندروستی

چی بەسەر پێست دا دێت گەر بە تەواوی واز لە خواردنەوەی قاوە بهێنیت؟

کافاین بەوە ناسراوە کە سوود بە پێست دەگەیەنێت، هەر بۆیە یەکێکە لە پێکهاتە گرنگەکانی ئەو ماددە و دەرمانانەی بۆ تەندروستی پێست بەکار دەهێنرێت

زۆرێک لە ئێمە لەبەر هۆکاری جیاواز وەک خەو لێ نەکەوتن یان هەر هۆکارێکی دیکە بڕیار لە وازهێنانی خواردنەوەی قاوە دەدەن، بەڵام ڕەنگە ئەمە بۆ پێست سوودبەخش نەبێت

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکی تەندروستی دا باس لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی وازهێنان لە خواردنەوەی قاوە دەکات لەسەر پێست کە ئەمانەن:

-ئەگەری دروستبوونی پەڵە و زیپکەی سەر پێست زیاد دەکات

-تونگووتۆڵی پێست کەم دەبێتەوە و ئەگەری چرچبوونی پێست دروست دەبێت

-دروستبوونی پەڵە و خاڵە ڕەشەکانی سەر پێست زیاد دەکات

-سووربونەوەی پێست زیاد دەکات

-هێڵە ڕەشەکانی ژێر چاو دروست دەبێت

-پێست زووتر پیر دەبێت