تەندروستی

بۆچی منداڵی تازە لەدایکبوو لە شەودا بەئاگا دێتەوە

بەشێوەیەکی گشتی منداڵانی تازە لەدایکبوو لە نیوەی شەودا بەخەبەر دێن و زۆر کات تا بەرەبەیان یان دەگرین یان ناخەون، ئەمەش دایکان ماندوو و بێزار دەکات

پێگەی " هێڵس پڵەس" باس لە چەند هۆکارێک دەکات کە وا دەکات منداڵی تازە لەدایکبوو نەخەوێت یان شەوان درەنگ لە خەو بە ئاگا بێتەوە کە ئەمانەن:

-ئەو منداڵانەی شیری دایکیان دەخۆن لە کاتی شیرداندا منداڵ بە تەواوی تێر نابێت و ئەو شیرەی لە گەدەیدایە زوو هەرس دەبێت هەر بۆیە کە هەست بە برسێتی دەکات بە ئاگا دێتەوە و دەگری

-هەندێک منداڵ زوو هۆگری دایک و باوک دەبێت و وا هەست بە ئارامی دەکات کە لە ئامێزی بگرن هەر بۆیە کاتێک بە تەنها لەنێو جێگەی نوستندایە  نائارام دەبێ و بەئاگا دێتەوە

-ڕەنگە نەخۆش بێت یان کێشەیەکی تەندروستی هەبێت ئەمەش وا دەکات نەتوانێت بخەوێت و هەست بە ئازار بکات