دەرمانێکی نوێ دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدۆزرێتەوە
زانایانی بەریتانی لە لێکۆڵینەوەدان بۆ دۆزینەوەی دەرمانێكی نوێ دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا .
بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانی پسپۆڕانی تەندروستی لە بەریتانیا لە لێکۆڵینەوەدان بۆ دۆزینەوەی دەرمانێکی نوێ دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا .
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، دەرمانە نوێیەکە دەتوانێت ژیانی سەدان کەس ڕزگار بکات و کاتێک توشبوویەك دەرمانەکە بەکاردێنێت ڤایرۆسەکە بۆکەسانی دەوروبەری ناگوازێتەوە .
باسی لەوەش کردووە دەرمانە نوێیەکە چەند دژە تەنێکی تێدایە بەناوی " AZD7442 "ئەم دژە تەنانە لە تاقیگەدا دروستکراون جیاوازن لەو دژە تەنانەی جەستە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستی دەکات .
پسپۆڕانی بواری لێکۆڵینەوە لە ڤایرۆسەکان لە زانکۆی لەندەن ڕایانگەیاندووە لە توێژینەوەدان لەسەر دەرمانەکە ئەگەر سەرکەوتن بەدەستبێنن ئەوا جەنگێکی گەورە دژی کۆرۆنا بەرپا دەبێت .
|