تەکنەلۆژیا

وێنە و زانیاری..دروستکردنی فڕۆکەیەک بۆ گواستنەوەی کەلووپەل لە نێوان دراوسێیەک و دراوسێیەکی دیکە


بەکارھێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەڕێژەیەکی بەرز لە ئێستادا زیادیکردوە لە بوارەکانی کشتوکاڵ ، پیشەسازی ، ئاسایش ، سەربازی ، خۆشگورەرانی.

لە ئێستاشدا لە تازەترین بەکارھێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ناردن و ئاڵوگۆڕی کەلووپەل و خۆراکە لە نێوان دراوسێیەک و دراوسێیەکی دیکەدا.

دیزاینەری بەریتانی "Raquel Fernandez"  فڕۆکەیەکی تایبەتی بەناوی (The Air Pack) دروستکرد لە پێناو گواستنەوەی کەلووپەل لە نێوان ئەندامانی خێزان یاخود دراوسێیەک و دراوسێیەکی دیکەدا ،Raquel Fernandez ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەم فڕۆکەیە دەتوانێت پێداویستی لە ژورێکەوە بۆ ژورێکی دیکە یان لە باڵەخانەیەکەوە بۆ باڵەخانەیەکی دیکە یاخود لە گەیاندنی خواردن لە نێوان دراوسێکان سودی لێوەربگیرێت، فڕۆکەکە لە ڕێگای بەرنامەیەکی تایبەتەوە بەھۆی مۆبایلەوە ئەم کارە ئەنجامدەدات.


4 مانگ پێشتر - Jun 11 2017 11:29AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
1