تەکنەلۆژیا

مۆبایلەکەت ئاگادارت دەکاتەوە لە بەرکەوتنت لەگەڵ تووشبووانی کۆڤید-١٩

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "CNN" لە دوای تەشەنەسەندنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەرپرسانی تەندروستی ئەو وڵاتە پەنایان بردووەتە بەر ڕێگەیەکی نوێ بۆ خاوکردنەوەی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە، کە ئەویش بەکارهێنانی مۆبایلە

بە پێی هەواڵەکە، لە ئێستادا بەهۆی بوونی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو لەسەر مۆبایلەکانی جۆری "گۆگڵ" و "ئەپڵ" ، بەرکەوتووانی ڤایرۆسەکە لە هەندێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا کورتەنامەیەکیان بە دەست دەگات و ئاگادار دەکرێنەوە کە بەرکەوتنیان هەبووە لەگەڵ کەسانێک کە دواتر وەک تووشبووی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون لە نەخۆشخانە و سەنتەرە تەندروستییەکان.

کورتە نامەکان لەلایەن پڕۆگرامەکانی وەزارەتی تەندروستیەوە بۆ بەرکەوتووان دەنێردرێت و تەکنۆلۆژیای "بلوتوس" بەکاردەهێنرێت بۆ دیاریکردنی شوێنی کەسی بەرکەوتە بە تایبەت مۆبایلەکەی کە ئەگەر لە کەسی تووشبوو بە کۆڤید-١٩ یاخود مۆبایلی کەسی تووشبوو نزیکبووبێتەوە

لە کۆتایشدا ئاماژە بەوە کراوە، کە سەرەڕای ئەوەی پڕۆگرامەکان ناتوانن پارێزگاری لەو کەسانە بکەن چونکە لە دوای بەرکەوتنیان ئاگاداریان دەکەنەوە، بەڵام دەتوانن هۆشداری بدەن و ئامۆژگاری کەسانی بەرکەوتە بکەن کە ڕێنماییە تەندروستییەکانی وەک خۆ کەرەنتینەکردن جێبەجێ بکەن کە ئەمەش بە جۆرێک دەبێتە ڕێگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.