هەمەڕەنگ

باڵابەرزترین مێردمنداڵ لە جیهاندا

کوڕێکی تەمەن 14 ساڵ کە باڵای 2.21 مەترە لە ئێستادا باڵابەرزترین مێردمنداڵە لە جیهاندا

پێگەی "سی جی تی ئێن" وێنەی کوڕێکی چینی بڵاوکردۆتەوە کە لە ئیستادا بە باڵابەرزترین مێردمنداڵی جیهان دادەنرێت

ڕێن کیوو، خوێندکاری قۆناغی ناوەندییە و خەڵکی شاری لشانە لە هەرێمی سێچوانی باشووری ڕۆژئاوای چین، ڕیکۆردێکی نوێی جیهانی شکاندووە ئەویش بە هەڵگرتنی نازناوی باڵابەرزترین کوڕ لە جیهاندا کە تەمەنی لە خوار 18 ساڵەوە بێت، ئەمەش دوای ئەوەی "گینس بۆ ڕیکۆردە جیهانییەکان" لە پێگەی ڕەسمی خۆیاندا ئەنجامی پێوانەکانیان ئاشکرا کردووە

پرۆسەی پێوانەکردنی باڵابەرزەکان لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا بەڕێوەچوو کاتێک نێردراوانی گینس سەردانی ڕێنیان کردوو لە ماڵەکەی خۆیدا پێوانەیان بۆ باڵای کرد

هەڵگری ڕێکۆردشکێنی پێشتر "کێڤن برادفۆرد" بوو لە ئەمریکا کە تەنها پێنج سانتیمەتر لە ڕێن کورتتر بوو