تەندروستی

ئەو خواردنانەی مرۆڤ لە کۆرۆنا دەپارێزن

پسپۆڕێکی ڕوسی ئەو خواردن و ڤیتامینانە دەخاتە ڕوو کە مرۆڤ لە کۆرۆنا دەپارێزن بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "كومسومولسكايا براڤدا" ڕوسی یکاترینا پولیایڤا، سەرۆکی سەنتەری " خۆراك و تەندروتسی و وەرزش "ی ڕوسیا ئاماژە بەوەدەکات لەشی مرۆڤ لە وەرزی پایز و زستاندا پێویستی بە ڤیتامینەکانی "A و C وD وE وB2 وB6 وB12" و ترشی فۆلیك و ئاسن و زینک و سیلینیۆمە . ئاماژەی بەوەکردووە ڤیتامین "D" ڕۆڵێکی گرنگی لە پاراستنی مرۆڤ لە توشبوون بە کۆرۆنا هەیە و لەکاتی توشبوندا بە سوکی ڕێگا بە دەرکەوتنی نیشانەکانی ڤایرۆسەکە دەدات ، سەرچاوەی سەرەکیش بۆ دەستکەوتنی ئەو ڤیتامینە خواردنی ماسی و زەردێنەی هێلکە و کەرەیە . پسپۆڕە روسییەکە باسی لەوەشکردووە زینك و سیلینیۆم دوو توخمی گرنگن لە دروستکردنی بەرگری جەستەدا و مرۆڤ دەتوانێت لە خواردنی پەنیر و جگەری مریشك و ماستەوە دەستیبکەوێت . لەدوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ووهان لە وڵاتی چین لە ساڵی ٢٠١٩ دا تا ئێستا ڤایرۆسەکە زیاتر لە ٢١٠ وڵات و ناوچەی جیهانی گرتۆتەوە ملیۆنان کەس دوچاری ڤایرۆسەکە بوون و زیاتر لە یەك ملیۆن کەسیش گیانی لەدەستداوە .