تەندروستی

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی : مانگی داهاتوو بۆ جیهان سەخت دەبێت

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت مانگی داهاتوو بۆ جیهان سەخت دەبێت ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاد دەکات . تیدروس ئادهانۆم گیبیریسوس، سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاندووە نیوەی باکوری گۆی زەوی لەبەردەم ساتێکی دژواری ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادایە و لە بەشێكی زۆری وڵاتان ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ڕێژەیەکی زۆر زیادی کردووە . ئاماژەی بەوەکردووە مانگی داهاتوو بەهۆی نزمبونەوەی پلەکانی گەرما و هاتنی وەرزی سەرما و بڵاوبونەوەی پەتای جیاواز بۆ جیهان مانگێکی قورس دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی توشبووان گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕوو لە زیاد بوون بکات . بەرپرسانی ڕێکخراوەکە داوا لە حکومەتی وڵاتان دەکەن لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرمادا ڕێوشوێنی پێویست بگرنە بەر بۆ ڕوبەروبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێک لە شوێنە گشتییەکان دوبارە دابخرێنەوە تا ڕێگری لە زیادبوونی ژمارەی توشبوون و گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسەکە بکرێت . بە پێی دواین ئامارەکان تا ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ٢١٠ وڵاتی جیهان بڵاوبۆتەوە زیاتر لە ٤٣ ملیۆن حاڵەتی توشبوو و یەك ملیۆن حاڵەتی گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسەکە لە جیهاندا تۆمارکراوە .