تەندروستی

هەشت فێڵ بۆ ئەوەی وا لە منداڵەکەت بکەیت خواردنی تەندروست بخوات

تیمێک لە توێژەرانی بەریتانیا ئاشکرایان کردووە کە ٪46 ی منداڵان خواردنی سەوزە و میوە ڕەتدەکەنەوە

زیاتر لەوەش ٪75 دایکان و باوکان زۆر سەرقاڵ دەبن بە گرنگیدان بەو خۆراکەی دەیدەن بە منداڵەکانیان و دەیانەوێت ئەو خواردنانەیان پێ بدەن کە تەواوی ڤیتامین و ماددە خۆراکییەکانیان بۆ دابین دەکات هەرچەندە منداڵان زۆر کات ئەم خواردنانە ڕەتدەکەنەوە

بەڵام ئەمەش چارەسەری هەیە و دەتوانرێت بە چەند ڕێگەیەکی جیاواز وا لە منداڵەکەت بکەیت ئارەزووی بۆ خواردنە بە سوودەکان زیاد بێت

ماڵپەڕی "برایت ساید" شەش ڕێگەی جیاوازی خستۆتە ڕوو کە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی وا لە منداڵ بکەیت خواردنی تەندروست بخوات لەوانەش:

1.لە کاتی بازاڕکردنی سەوزەو میوەدا منداڵەکەت لەگەڵ خۆت ببە و با لە هەڵبژاردن و کڕینی خواردنەکان دا بەشداربێت

2.گرنگی بە شێوازی دانان و ڕازاندنەوەی خواردنەکان بدە بەجۆرێک لەگەڵ ئارەزووی منداڵەکەتدا یەکبگرێتەوە

3.خۆت قاپەکانی بۆ ڕێک مەخە ڕێگە بدە هەست بە سەربەخۆیی بکات لە ڕێکخستن و دانانی قاپ و کەلوپەلەکانی بەردەستی

4.لە کاتی ئامادەکردنی خواردن دا بەشداری پێ بکە

5.هەمیشە سەوزە و میوەی فرێش بۆ منداڵەکەت دابنێ تەنانەت ئەگەر نەشیخوات

6.با ژەمە خواردنی خێزانیتان لە خواردنە تەندروستەکان پێکبێت، بەو شێوەیە هەمووان خواردنی تەندروست ئەخۆن