تەندروستی

تەندروستترین گیا دەرمانەکان

بەکارهێنانی گیا سروشتییە جیاوازەکان بە یەکێک لە فێڵەکانی خۆشکردنی تامی خواردنەکان دادەنرێت، ئەمە لەگەڵ سوودی ئەم گیایانە بۆ ڕزگاربوون لە نەخۆشی

ئەگەرچی هەموو جۆرەکانی گیا سروشتییەکان سوودی خۆیان هەیە، بەڵام ڕەنگە هەندێکیان کاریگەرییە تەندروستییەکانیان زیاتر بێت و ڕۆژانە بەکارهێنانیان گرنگ بێت

پێگەی "هێڵس پلەس" لیستی سێ لەو جۆرانەی گیا سروشتییەکانی بڵاوکردۆتەوە کە بە تەندروستترین جۆرەکانی گیا دادەنرێت لەوانەش:

1.دارچینی

دارچینی یارمەتیدەرە لە بەهێزکردنی سوڕی خوێن و سیستمی بەرگری و زیادکردنی توانای سێکسی

2.نەعنا

نەعنا یەکێکە لەو ڕووەکانەی بەسوودن بۆ تەندروستی کۆئەندامی هەناسە ئەمە لەگەڵ ئەوەی کرداری هەرس ئاسان دەکات

3.زەردەچەوە

زەردەچەوە مێتابۆلیزم چالاک دەکاتەوە و کرداری جگەر باشتر دەکات