لە یەکێک لە باخچەکانی ئاژەڵانی بەریتانیا تووتیەکان لادەبرێن بەهۆی ئەوەی فێری وشەی نەشیاو کراون و بەرامبەر سەردانیکەرانی باخچەکە بەکاری دەهێنن
ماڵپەڕی "فۆکس 29" لە بابەتێکی هەمەڕەنگدا باس لە چەند توتیەک دەکات کە لە باخچەی ئاژەڵان لابراون
توتییەکان ناویان "بیللی، ئێلزی، جادێ، تیسۆن" ە لە مانگی ئابی ئەمساڵدا هێنراونەتە پارکی "لینکۆلینشیر ویڵدفایر"، بەڵام هەر زوو فێری جنێودان دەبن و بەوهۆیەوە لەبەرچاوی سەردانیکەران دوور دەخرێنەوە
ستیڤ نیکۆڵس، سەرپەرشتیاری پارکەکە دەڵێت "لە ڕابردوودا توتی لەم شێوەیەمان هەبووە بەڵام هەرگیز لە یەک کاتدا پێنج تووتیمان نەبووە ئەو وشانە دووبارە بکەنەوە"