تەندروستی

توێژینەوەیەك : ڤیتامین “D” ڕێژەی مردن و دەركەوتنی نیشانەكانی كۆرۆنا كەمدەكاتەوە

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی دەریدەخات بوونی ڕێژەی پێویستی ڤیتام "D" لە جەستەدا ڕیژەی مردن و دەرکەوتنی نیشانەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەم دەکاتەوە . توێژینەوەیەکی نوێی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی " بواستن "ی ئەمریکی دەریدەخات بوونی ڕێژەی پێویستی ڤیتامین "D" لە جەستەدا کاری خانەکانی بەرگری لە خوێندا چالاک دەکات، ڕێژەی ئەو هەوکردنانەی پەیوەستە بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە جەستەدا کەم دەکاتەوە . لە توێژینەوەکەدا نمونەی خوێنی ٢٣٥ توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەرگیراوە دەرکەوتووە بە ڕیژەی لە ٥١٪ ئەگەری مردن لەو توشبووانەی ڕێژەی پێویست لە ڤیتامین "D" لە جەستەیاندا بووە کەمتربووە نیشانەکانیان بە سوکی تێدا دەرکەوتووە بەراورد بەو توشبووانەی کێشەی کەمی ڤیتامین "D" یان هەبووە . پیشتریش چەند توێژینەوەیەکی تری زانستی سەلماندویانە بوونی بڕی پێویستی ڤیتامین "D" لە جەستەدا کاریگەری ئەو ڤایرۆسانە کەمدەکەنەوە کە کارلە کۆئەندامی هەناسەدان دەکەن .