چەند نیشانەیەکی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەست نیشاندەکرێت
پسپۆڕانی بواری تەندروستی چەند نیشانەیەکی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەست نیشاندەکەن .
بە پێی توێژینەوەیەکی نوێ کە لە ڕۆژنامەی " دەیلی ئێکسپرێس"ی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە بەشێك لە توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا توشی حاڵەتی وڕێنەکردن و شڵەژانی دەروونی دەبن .
توێژینەوەکە چاودێری بارتی تەندروستی چەند توشبویەکی کردووە دەرکەوتووە لە ٦٠٪ی توشبووەکان توشی حاڵەتی وڕێنەکردن و شڵەژانی دەرونی بوون بەتایبەت ئەو توشبوانەی لەژێر چاودێری ورددان .
سەنتەری " مایۆکلینیک"ی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا دەربارەی بارودۆخی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاماژەی بەوەکردووە ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەرسی بەشێك لە توشبووان دروستکردووە وەك نەمانی ئارەزوی خواردن و دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە و سکچون .
باسیلەوەشکردووە ئەو نیشانانە بۆماوەی یەك ڕۆژ لەبەشێک لە توشبووان دا دەرکەتووە بەشێکیتریش لە توشبووەکان توشی دڵتێکەڵهاتن و سکچون بوون پێش دەرکەوتنی تا و هەناسەتوندی .
پێشتریش توێژینەوە پزیشکییەکان ئاماژەیان بەوەکردبوو بەشێک لە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەتایبەت منداڵان توشی هەستیاری و خوراندنی پێست دەبن .
|