تەکنەلۆژیا

ئەپڵ نوێترین وەشانی بڵاوکردەوە

کۆمپانیای ئەپڵ "ئای ئۆ ئێس ١٤ "ی بە چەند تایبەتمەندییەکی جیاواز بڵاوکردەوە کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی لە چەند ڕۆژی ڕابردودا ڤێرژنی "ئای یۆ ئێسی ١٤"ی بە چەند تایبەتمەندییەکی جیاوازەوە بۆ بەکارهێنەرانی بەرهەمەکانی ئەپڵ بەردەستخست. کۆمپانیاکە رایگەیاندووە وەشانی "ios14" لەسەر هەموو ئەو ئامێرانە کاردەکات کە پێشتر وەشانی "١٣"ی سیستمەکەیان قبوڵکردووە ستۆرجیان لە "٢،٥" گێگابایت کەمتر نەبێت . کۆمپانیاکە ئاماژەیبەوەکردووە یەکێکیتر لە تایبەتمەندییەکانی ئەم وەشانە نوێیە بەرنامەیەکی تایبەتە بە وەرگێران بەکارهێنەر دەتوانێت لە ڕێگای نوسین و دەنگەوە بابەتەکانی وەربگێڕێت . لە مانگی تەموزی ئەمساڵدا ئەپڵ لە کۆنگرەی تایبەتی کۆمپانیاکەیدا وەشانە نوێیەکەی ئاشکرا کردوو لە ١٦ی ئەم مانگەدا بەکارهێنەرانی بەرهەمەکانی ئەپڵ توانیویانە کار بە وەشانە نوێیەکە بکەن .