تەکنەلۆژیا

ئەپڵ بەرهەمە نوێیەکانی نمایشکرد

کۆمپانیای ئەپڵ لە کۆنگرەی ساڵانەیدا لە ویلایەتی کالیفۆرۆنیا بەرهەمە نوێیەکانی کۆمپانیاکەی نمایشکرد . ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی لە کۆنگرەی ساڵانەیدا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا بەهۆی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەشێوازێکی جیاواز لە ساڵانی پێشوو بەرهەمە نوێیەکانی نمایشکرد . کۆمپانیاکە لە کۆنگەرەکەدا کاتژمێرە نوێیەکەی نمایشکرد کە هەستەوەرێکی بەهێزی تەندروستی هەیە دەتوانێت لە ماوەی ١٥ چرکەدا پێوانەی ڕێژەی ئۆکسجین لە خوێندا بکات . هەر لەو کۆنگرەیەدا ئەپڵ ئایپادە نوێیەکەی بە قەبارەی" ١٠،٢. ١٠،٩" ئینج نمایشکرد خێرایەکانیان لە خێرای ڤێرژنەکانی پێشو زیاترە . بەڵام کۆمپانیاکە ئایفۆنە نوێیەکەی نمایشنەکرد ئەوەش پرسیارێکی زۆری لای بەکارهێنەرانی ئایفۆن دروستکردووە لە توڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەلایەن بەرکارهێنەرانی ئایفۆنەوە چەندین پرسیار دەربارەی مۆبایلە نوێیەکە ئاراستەی کۆمپانیاکە کراوە . بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەکانی تایبەت بە هەواڵی تەکنەلۆژیا چاوەڕوان دەکرێت لەمانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا ئەپڵ مۆبایلی "ئایفۆن ١٢" ، "ئافۆن ١٢ پڕۆ" و "ئایفۆن ١٢ ماکس" نمایش بکات کە یەکەم مۆبایلی کۆمپانیاکەیە بە سیستمی "5G" کاردەکات .