هەمەڕەنگ

توێژینەوەیەك خراپترین شوێنی فڕۆکە بۆ توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دیاریدەکات

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە توالێتی ناو فرۆکە مەترسیدارترین شوێنە بۆ توشبوو ن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا . بە پێی توێژینەوەیەکی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی "سونشون هیانگ" کە لەسەر گەشتێکی فڕۆکەوانی نێوان میلانۆ بۆ کۆریای باشور ئەنجامدراوە دەریخستووە کە بەشێکی سەرنشینەکانی فڕۆکەکە بەهۆی بەکارهێنانی توالێتی ناو فڕۆکەکەوە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون . توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە سەرنشینەکان دەمامکی "N95" بەکارهێناوە و تەنها لەکاتی نانخواردن و چونە توالێتدا دەمامکیان لابردووەو ڕێنماییە خۆپارێزییەکانیان جێبەجێکردووە بەڵام بەهۆی بەریەککەوتنی ناڕاستەوخۆ لە توالێتی فرۆکەکەدا توشی ڤایرۆسەکە بوون . توێژینەوەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو کە پێویستە تیمە فڕۆکەوانییەکان سەرنشینەکان ناچار بکەن لە کاتی چونە توالێتیشدا دەمامک بەکاربێنن و چەندجارێک دەستیان پاك بکەنەوە ،لەدوای بەکارهێنانی توالێت لەلایەن هەر سەرنشینێکەوە توالێتەکە بە ماددەی پاکژکەرەوە پاکبکرێتەوە .