تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای "Mercedes Benz" بەردەوامە لە تازەگەری

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "مۆتۆر وەن" ، کۆمپانیا زەبەڵاحەکەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی ناسراو بە"Mercedes Benz" پێش پەردە لابردن لەسەر نەوەی نوێی ئۆتۆمبێلی شاهانە و نایابی جۆری "ئێس کڵاس" کە بڕیارە لە ٢ی مانگی ئەیلوول بەڕێوەبچێت، تایبەتمەندییەکی نوێی سەلامەتی سەرنشینی لە ئۆتۆمبێلە نوێیەکەدا ئاشکرا کرد کە ئەویش دانانی کیسەی هەوای پارێزگاریە "Airbag" بۆ سەرنشینانی بەشی دواوەی ئۆتۆمبێل.

جێی ئاماژەیە، تا ئێستا زانیاری ورد دەربارەی ئەم تایبەندمەندیە تەکنۆلۆژیەی کۆمپانیای "Mercedes" بەردەست نیە جگە لەوەی بۆ یەکەم جارە لە ئۆتۆمبێلدا بەکاربێت بە شێوەیەک کە کیسەی هەوا پارێزەرەکە بە ڕووی سەرنشینی بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەکەدا دەکرێتەوە لە کاتی ڕوودانی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو لە بەشی پێشەوەی ڕووی ئۆتۆمبێلەکە.

لەو بارەیەشەوە کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە کە بنەما سەرەکیەکانی پشت ئەم تایبەتمەندیە تەواو جیاوازە لە بیرۆکەی کیسەی هەوای پارێزەری سەرنشینانی بەشی پێشەوە بە جۆرێک کە بیریشکراوەتەوە لە گونجاندنی تایبەتمەندیەکە لەگەڵ کورسی پارێزەری تایبەت بە منداڵ لە پاڵ چەندین تایبەتمەندی سەلامەتی دیکە لە ئۆتۆمبێلەکەدا.

لە کۆتایشدا کۆمپانیاکە بڕیایداوە تەواوی زانیاری و تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلە نوێیەکە بە وردی لە پڕۆگرامێکی تەلەفیزیۆنیدا بە ناوی "Meet the S-Class DIGITAL" لە ٢٩ی مانگی تەمووز بۆ بینەران بخاتەڕوو.