تەکنەلۆژیا

گروپێکی هاککەر هەوڵی دزینی زانیارییەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا دەدەن

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " سی ئێن ئێن " بەرپرسانی ئەمنی وڵاتانی ئەمریکا و کەنەدا و بەریتانیا لە راگەیەندراوێکدا هۆشداری دەدەن لە هەوڵی دزینی زانیارییەکانی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن گروپێکی هاککەری ڕوسی.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەکردووە گروپە هاککەرە ڕوسییەکە ناوی "APT29 بەهاوکاری چەند لایەنێكی تر هەوڵی دزینی ئەو توێژینەوە و زانیاریانەدەدەن کە لەسەر ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئامادەکراوە ئامانجیان لەوکارە بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکە لەلایەن خۆیانەوە

ماڵپەڕەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو گروپە هاککەرەکە پەیوەندیان بە دەزگای هەواڵگیری ڕوسییەوە هەیە و لە ساڵی ٢٠١٦ دا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا توانیویانە بچنە ناو سیستمە نیشتمانیەکانی حیزبی دیموکراتەکان لە ئێستاشدا هەوڵی هاککردنی زانیاریەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدەن .