تەندروستی

7 فێڵی باشترین چێشتلێنەرەکان لە دروستکردنی خواردن دا

هەموو ئەوانەی کە حەز دەکەن کاتێکی زۆر لە چێشتخانەی ماڵەکەیاندا بە دروستکردنی خواردن بەسەر بەرن چەندین نهێنی بچووک دەزانن بۆ ئەوەی ئەو خواردنەی ئامادەی دەکەن لە شتێکی ئاساییەوە بیگۆڕن بە خواردنێکی بەتام و ناوازە

ئەمە لەگەڵ ئەوەی شێفە زۆر شارەزاکان فیڵی زۆر زیاتر دەزانن کە لە ژمارەی ماسی نێو دەریاکان زیاترە

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکدا باس لە 10 فێڵی شێفەکان دەکات لە دروستکردنی خواردندا کە ڕەنگە یارمەتیدەربێت بۆ تۆش بۆ ئەوەی لە کاتی خواردن ئامادەکردندا بەکاری بهێنیت و خواردنێکی بەتامتر دروست بکەیت

1-لە کاتی برنج لێنان دا کەمێک سرکەی تێکەڵ بکە کە وادەکات برنجەکە ڕەنگێکی سپی شێوە بەفری جوانی هەبێت

2-لە کاتی لێنانی جگەر دا ئاگاداربە لە کۆتاییدا خوێی تێبکە ، چونکە وا نەبێت جگەرەکە زۆر جیڕ دەبێت

3- لە کاتی دروستکردنی شۆربادا پێش کوڵاندن کەمێک سەهۆڵی تێبکەیت ئەوا شۆرباکە ڕەنگێکی ڕوونتری دەبێت

4-لە کاتی ئامادەکردنی ژەمە خواردنێکدا لە جیاتی نیوەی ئەو بڕە خوێیەی کە لە کاتی ئاسایی دا بۆ ژەمەکە بەکاری ئەهێنیت ئەتوانیت ئاوی لیمۆ بەکاربهێنیت کە بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی پەستانی خوێن

5-توێکڵی بادام بە ئاسانتر لێدەبێتەوە ئەگەر سەرەتا بیکوڵێنیت بۆ ماوەی پێنج دەقە و دواتر لە ئاوێکی سارددا دایبنێیت

6-دوای ئامادەکردنی گۆشت چەند دەقەیەک دایبنێ سارد ببێتەوە پاشان داینێ بۆ خواردن، بەم شێوەیە زیاتر تام ئەداتەوە و خۆشتر ئەبێت

7-تاڵی باینجان نامێنێت ئەگەر پارچە پارچەی بکەیت و خوێی پێوە بکەیت و بە ئاوی سارد بیشۆیتەوە پێش کوڵاندنی باینجانەکە