تەندروستی

هیندستان گەورەترین نەخۆشخانەی کاتی لە جیهاندا بۆ توشبووانی کۆرۆنا دەکاتەوە

وڵاتی هیندستان لەم هەفتەیەدا سەنتەرێکی نوێی چاودێری توشبووانی کۆرۆنا لە شاری "دێلهی" کردەوە، کە بە گەورەترین نەخۆشخانەی کاتی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا دادەنرێت کردەوە

ماڵپەڕی "سی جی تی ئێن" لە هەواڵێکدا باس لە کردنەوەی گەورەترین نەخۆشخانەی کاتی بۆ توشبووانی کۆرۆنا دەکات لە هیندستان، کە 10 هەزار قەرەوێڵەی نەخۆش لەخۆ دەگرێت و ڕوبەرەکەی هێندەی 22 یاریگای تۆپی پێ گەورەیە

ئەمە لە کاتێکدا ڕۆژی دووشەممە زۆرترین ژمارەی توشبوون لە ڕۆژێکدا لە هیندستان تۆمارکراوە، کە تۆمارکردنی 25 هەزار حاڵەتی نوێی توشبوون بووە بە کۆرۆنا و 613 حاڵەتی گیان لەدەستدان بووە لە 24 سەعات دا