كه‌ناڵی كوردسات.. له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هه‌زاره‌ی سێیه‌م دا و له ئێواره‌ی 1\1\2000 دا له شاری سلێمانی لە هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌وه په‌خشی به‌رنامه‌كانی خۆی لەسەر هەردوو مانگی دەستكردی (هۆتبێرت و نایل سات) ده‌ستپێكردو ئاواتی دێرینی رۆشنبیران‌و هونه‌رمه‌ندان‌و خه‌مخۆرانی گه‌لی كوردستانی هێنایه‌دی.
كه‌ناڵی كوردسات كه داهێنانێكی گه‌وره‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانه، به درێژایی ته‌مه‌نی خۆی مایه‌ی ره‌زامه‌ندیی هه‌موو بینه‌ره‌كانی بووه له سه‌رتاسه‌ری جیهان دا، له بواری راگه‌یاندندا رۆژ به رۆژ به‌ره‌و پێشه‌وه رۆشتووه‌و ده‌ڕوات. جێی ئاماژه‌یه دوای چوار ساڵ له په‌خشی كه‌ناڵی كوردسات ماڵپه‌ڕی كوردسات www.kurdsat.tv یش كرایه‌وه‌و له‌وساوه وه‌ك ته‌واوكاری ئه‌رك‌و په‌یامی شاشه‌ی كوردسات له گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه‌كان به هه‌رسێ زمانی كوردی، عه‌ره‌بی‌و ئینگلیزی به بینه‌ران‌و خوێنه‌ران كه‌مته‌رخه‌میی نه‌كردووه. تۆی بینه‌ریش بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی چۆنێتی وه‌رگرتنی كه‌ناڵی كوردسات له هه‌ر جێیه‌كی دنیا بیت ده‌توانیت كلیك لێره بكه‌یت.