سه‌رۆك تاڵه‌بانی نامه‌یه‌كی سوپاسگوزاری ئاڕاسته‌ی عه‌بدوڵڵا گویل ده‌كات
سه‌رۆك تاڵه‌بانی بروسكه‌یه‌كی سوپاسگوزاریی ئاڕاسته‌ی عه‌بدوڵڵا گویل سه‌رۆكی توركیا كرد، له وه‌ڵامی ئه‌و بروسكه‌ی پرسه‌یه‌دا كه سه‌رۆك گویل ئاڕاسته‌ی فه‌خامه‌تیانی كردبوو، بۆ قوربانییه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی هۆتێل سۆما له شاری سلێمانی، ئه‌مه‌ش ده‌قی وه‌رگێڕدراوی بروسكه‌كه‌یه:
فه‌خامه‌تی سه‌رۆك عه‌بدوڵڵا گویل سه‌رۆك كۆماری توركیا سڵاوی خواتان لێ بێت به سوپاس‌و رێزی زۆره‌وه نامه‌كه‌تانم پێگه‌یشت كه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیتان لێكردبووین بۆ قوربانییه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی هۆتێل سۆما له شاری سلێمانی. له كاتێكدا به گه‌رمی شانازی به‌و به‌شداریكردنه‌تان ده‌كه‌ین كه سه‌بوری ده‌به‌خشێت به ئێمه‌و كه‌سوكاری قوربانییه‌كان‌و رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، به‌ناوی خۆم‌و حكومه‌ت‌و گه‌لی عێراق‌و خانه‌واده‌ی قوربانییه‌كان‌و برینداره‌كانی رووداوه‌كه‌وه سوپاست ده‌كه‌م، داوای له‌شساغی‌و سه‌لامه‌تی بۆ ئێوه‌و پێشكه‌وتن‌و گه‌شاوه‌یی بۆ گه‌لی توركی دۆست ده‌كه‌م.
برای دڵسۆزتان جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق
|