چۆمان.. به‌هۆى كه‌مته‌رخه‌مى هاووڵاتییه‌كه‌وه زیاتر له 300 هه‌زار دۆنم ره‌زو پاوان سوتا
ئیسماعیل چۆمانى به‌هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر له گوندى مه‌مى خه‌لانى سنورى قه‌زاى چۆمان، سنورى حه‌وت گوندى ناوچه‌كه‌و ده‌روروبه‌رى قه‌زاى چۆمان ئاگرى لێكه‌وته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه روبه‌رێكى به‌رفراوان له ره‌زو باخى هاووڵاتیان سوتاو 15 كه‌سیش به‌هۆى بێهۆشبوونیان گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌ى گشتى چۆمان، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانى ئاگر كوژێنه‌وه گه‌یشته شوێنى ئاگره‌كه، به‌ڵام به‌هۆى زۆرى ئاگره‌كه‌و بوونى ره‌شه‌بایه‌كى به‌هێز، نه‌توانرا ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكرێت.
له‌مباره‌یه‌وه مولازم ئه‌حمه‌د نه‌جات به‌رپرسى به‌رگرى شارستانى چۆمان، به‌ماڵپه‌رى كوردسات-ى راگه‌یاند: به‌هۆى كردنه‌وه‌ى ئاگر له‌لایه‌ن هاووڵاتیه‌كى گوندى مه‌مى خه‌لانى سنورى قه‌زاى چۆمان‌و زۆرى پوش‌و له‌وه‌رگا له‌ناوچه‌كه‌و به‌هێزى با، ئاگره‌كه په‌ره‌ى سه‌ندووه‌و سنورى حه‌وت گوند‌و قه‌زاى چۆمانى گرتۆته‌وه، وتیشى: له‌گه‌ڵ ئاگاداركردنه‌وه‌ى تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى هه‌ر سێ بنكه‌ى چۆمان، سۆران‌و حاجى ئۆمه‌ران، گه‌یشتینه شوێنى روداوه‌كه‌و به‌هۆى ته‌شه‌نه‌كردنى ئاگره‌كه‌و زۆرى له‌وه‌رگاو به‌هێزى باونه‌بونى رێگاى ئۆتۆمبێل له زۆرێك ناوچه‌كاندا، نه‌توانرا به‌شێوه‌یه‌كى خێرا ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكرێت‌و به‌هۆیه‌وه ره‌زو باخ‌و رووبه‌رێكى زۆرى له‌وه‌رگا كه به‌زیاتر له 3000 دۆنم مه‌زه‌نده ده‌كرێت سوتا، رونیشیكرده‌وه، به‌مه‌به‌ستى كۆنترۆڵكردنى ئاگره‌كه زۆربه‌ى ده‌زگا میرییه‌كانى ناوچه‌كه‌و هاووڵاتیه‌كى زۆر هاوكارى تیمه‌كانى ئاگر كوژێنه‌وه بوون، گه‌رنا رووبه‌رێكى زیاتر به‌هۆیه‌وه گرى ده‌گرت.
سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ى برینداره‌كان‌و بارى ته‌ندروستیان، دكتۆر ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى چۆمان، رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئاگاداركردنه‌وه‌مان له رێگاى سێ تیمى فریاكه‌وتنه‌وه گه‌یشتینه ناوچه‌كان‌و تا كۆتایى ئاگركوژانه‌وه‌كه پازده هاووڵاتى بێهۆش بوون‌و گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌و له‌ژێر چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى دان. راشیگه‌یاند: بارى ته‌ندروستى سێ هاووڵاتى خراپه، برینداره‌كانیش سیانیان كارمه‌ندى به‌رگرى شارستانى چۆمانن‌و سیانى تریش كارمه‌ندى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى چۆمانن‌و ئه‌وانى تر هاووڵاتین‌و به‌مه‌به‌ستى هاوكاربوونى تیمه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه چوبوونه شوێنه‌كه.
|