بەرھەمھێنانی نەوت لە بیرە نەوتییەکانی حەسیرە لە گەرمیان دەستی پێکردەوە

دوای مانگێک لەکاروەستان، جارێکی تر بەرھەمھێنانی نەوت لە بیرە نەوتییەکانی کێڵگەی حەسیرە لە سنوری ناحیەی سەرقەڵا دەستی پێکردەوە.
بەڕێوەبەری ناحیەی سەرقەڵای سەر بەقەزای کفری بە(کوردسات نیوز)ی راگەیاند، دوای ئەوەی بەھۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە لە بازاڕەکانی جیھان، کارکردن بۆ بەرھەمھێنانی نەوت لە بیرە نەوتییەکانی حەسیرە ڕاگیرا بوو، ماوەی چەند ڕۆژێکە کارەکان دەستیان پێکردوەتەوە.
بەڕێوەبەری ناحیەی سەرقەڵا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە کۆمپانیای “وێسترن زاگرۆس” کە پێشتر کاری دەرھێنانی نەوتی لەو کێڵگەیەدا کردووە، کارەکانی خۆی ڕادەستی کۆمپانیای “گازپرۆمی ڕوسی” کردوە.
جێی ئاماژەیە بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز ڕۆژانە زیاتر لە “پێنج ھەزار بەرمیل” نەوتی خاو لە بیرە نەوتییەکانی “حەسیرە” بەڕێگای تانکەر دەفرۆشرێت و داھاتەکەی دەچێتە سەر حسابی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
“کوردسات نیوز” زانیویشێتی کۆمپانیای “گازپرۆم” نیازی ھەیە لە ئایندەدا “گازی سروشتی”ش لە کێڵگەی حەسیرە بەرھەمبھێنێت.