وێڕای خراپی کەش و ھەوا سەدان کۆچبەر گەیشتنە سربیا

وێڕای نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما وبەفربارین و خراپی دۆخی کەش و ھەوا، بەڵام تاوەکو ئێستا لێشاوی کۆچبەران درێژەی ھەیە و سەدان کۆچبەریش گەیشتنە کەمپە کاتییەکان لە وڵاتی سربیا، ئەو کۆچبەرانەش لە وڵاتی مەکدۆنیاوە چوونەتە خاکی سربیاوە و بە نیازن بگەنە وڵاتی ئەڵمانیا. 

لەمساڵدا نزیکەی ملیۆنێک و سەد ھەزار کۆچبەر ڕوویان لە وڵاتی ئەڵمانیا کردووە و داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن.

لە کۆی ئەو ژمارەیەش چوار سەد ھەزاریان ھاووڵاتی سوریان .

لای خۆشیانەوە بەرپرسانی وڵاتی ئەڵمانیا ڕایانگەیاندووە کە پەلە دەکەن لە گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان بۆ دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی جەزائیر و مەغریب کە مافی پەنابەرێتیان پێنەدراوە و دەنێردرێنە سەنتەری دیاریکراو تاوەکو کاتی دیپۆرتکردنەوەیان.