بزانە پزیشکی تایبەتی سەرۆک مام جەلال چی دەڵیت

دوایی کۆتایی ھاتنی پشکنینەکان بەسەرکەوتویی کە لە ئەڵمانیا ئەنجامدران، سەرۆک مام جەلال بەرلینی پایتەختی ئەو وڵاتەی بەجێھێشت و لە ڕێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە گەیشتەوە خاکی وڵات.

لەوبارەیەوە پزیشکی تایبەتی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند: سەردانەکەی سەرۆک مامجەلال بۆ مەبەستی پشکنینی ئاسایی بوو، خۆشبەختانەش ئەنجامی ھەمو تێستەکان باش بون و بە سەرکەوتویی بە ئەنجام گەیشتن و تەندروستی بەڕێزیان زۆر باشە و زیاتر لە بەرەو پێشچوندایە، ئەوەشی خستەروو پزیشکەکانی ئەڵمانیاش لەو نەخۆشخانەیە دوپاتیان کردۆتەوە تەندروستی بەڕێزیان بەبەراورد بە پێشوو زۆر باشە و بەرەوپێش چونی باشی ھەبووە.