بێجی.. فڕۆکەخانەی “سینییە” کۆنترۆڵ کراو سوپاس بەرەو ناوەندی رومادی لە پێشڕەویدایە

ھێزەکانی سوپای عێراق لە بەرەی باکورەوە بەرەو ناوەندی شاری رومادی لەپێشرەویدان.

ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بەھاوکاری حەشدی شەعبی و ھێزەکانی پۆلیس لە ئۆپراسیۆنێکدا “ساحەی ئیعتسام”یان لەشاری رومادی سەر بەپارێزگای ئەنبار لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگار کردەوەو ژمارەیەک تیرۆریستیان دەستگیر کرد.

لە دریژەی ئۆپراسیۆنەکەدا، ھێزەکانی سوپای عێراق نزیک بونەتەوە لە ناوەندی رومادی پردی “ئەلبوفیاج”یان لە شاری رومادی ئازادکردۆتەوەو ئاڵای عێراقیان لەسەر ئەو پردە ھەڵکردوە. 

لەلایەکی دیکەوە لە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردنی قەزای بێجی سەر بەپارێزگای سەڵاحەدین، ھێزەکانی سوپای عێراق فڕۆکەخانەی “سینییە”یان ئازاد کردو دواتر رێگای سەرەکی نێوان سینییەو حەدیسەیان کۆنتڕۆڵکرد.

ھاوکات ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاندوە، ٣ ھەزار ڕۆڵەی ھۆزە چەکدارەکان بەشدارن لە ھەڵمەتی رزگاردنەوەی بێجی دا.

پێشتریش “ستیڤ وارن” وتەبێژی ئۆپراسیۆنی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، رایگەیاند، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ھانی ھێزە ئەمنییەکانی عێراقی داوە بۆ ئەوەی بەتەواوی کۆنتڕۆڵی شاری رومادی بکەنەوە، چونکە ئێستا باشترین کاتە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکان.