وەزارەتی تەندروستی: تائیستا زیاتر لە ١٢٠٠ جۆری دەرمان نرخیان یەک خراوە

بۆ چارەسەر کردنی کێشەی دەرمان بە تایبەتی نرخی دەرمان کە لە شارێک بۆ شارێکی تر و لە شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکە جیاوازی ھەیە تا ئێستا وەک قۆناغی یەکەم زیاتر لە ١٢٠٠ جۆری دەرمان نرخیان یەک خراوە و دروانەتە دەرمانخانە و کۆمپانیاکانی دەرمان بۆ ئەوەی کار لەسەر ئەو لیستە بکەن.

ھەر لەو بارەیەشەوە وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێم لەریگەی پرۆسەیەکەوە کاری یەکخستن و دیاری کردنی نرخی دەرمان رایدەگەیەنێـت: ئەم پرۆسەیە بۆزیاتر خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و بەرزکردنەوەی کوالیتی ئەو دەرمانانەیەکە لەلایەن کۆمپانیاکان ھاوردەی ھەرێم دەکرێت” دەشلیت ئەم پرۆسەیە بەردەوامی دەبێـت و ئیستاش وەک تاقیکردنەوەی خراوەتە بازارەکان و دواتر لەریگەی دانانی باج ومۆری تایبەت نرخەکانیان لەسەر یاری دەکرێت.