ھەدەپە ئامارێک لەسەر کردەوەکانی ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا بڵاودەکاتەوە

پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) ئامارێک سەبارەت بەشەڕو پێکدادانەکانی ئەم دواییەی تورکیا بڵاو دەکاتەوە. 

بەپێی راپۆرتێکی ھەدەپە کە لەلایەن دەستەی یاسایی و مافی مرۆڤی پارتەکەوە ئامادەکراوە، لە ٧ی حوزەیرانەو تاکو ٢٦ی ئاب، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە ١٦٢٨ کەس دەستگیرکراون و ھەر لەو ماوەیەشدا ٧٨ ھاوڵاتی مەدەنی کراونەتە قوربانی. 

لەراپۆرتەکەدا ھەدەپە ئیدانەی ئۆپەراسیۆنەکان دەکات و ئاماژە بەوەشکراوە ھێزە ئەمنییەکان پێشێلکارییان لەبەرامبەر خۆپیشاندەران کردوەو خەڵکی مەدەنییان کردۆتە ئامانج، ھەروەھا لە راپۆرتەکە ئاماژە بەوە کراوە لە مانگی ئابدا ھێرش کراوەتە سەر ٩ بارەگای پارتی دیموکراتی گەلان و سوتێنراون.