ئەو خواردنانەی نابێت لە شەودا بخورێت

زۆرجار روبەرووی ئەوە ئەبیتەوە خواردنی ئێوارە درەنگ بخۆیت، یان نیوە شەو ھەڵئەسیت نان ئەخۆیت، ئەمەش لەرووی تەندروستییەوە زیانی ھەیە، لەوانە روبەرووی قەڵەوی و قورحەی گەدە ئەبیتەوە، ھەروەھا خواردنی ژەمێک لە درەنگانی شەودا وا ئەکات ئارەزووی خواردن بۆ ژەمی بەیانی نەمێنێت.

ھەربۆیە پسپۆڕان رێنمایی ئەکەن، پێویستە لیستی خواردنی شەو لەم جۆرە خواردنانە بەدوربێت.

(پیتزا – شیرینی – خواردنی چەور – گێلاس و توو – خواردنی توون و تیژ – مەعکەرۆنە).