فێدرەر لە خلیسکانی سەر بەفر دەترسێت

رۆجێر فێدرەری سویسری و ئەفسانەی تێنسی سەرزەوی دوپاتی کردەوە کە بەھەموو شێوەیەک رەتی دەکاتەوە وەرزی خلیسکانی سەر بەفر بکات، چونکە زۆر لەو یارییە دەترسێت.

فێدرەر لەکاتی ئامادەبوونی بۆ بینینی رکابەریەکانی پاڵەوانێتی جیھانی خلیسکانی سەر بەفر کە لە سویسرا بەڕێوەدەچێت رەتی کردەوە شوێنی ھاندەران جێبھێڵێت و بچێتە سەر بەفر بۆ ئەوەی خلیسکانی سەر بەفر بکات.

فێدرەر لەو بارەیەوە وتی: زۆر دەترسم لەو یارییە بکەوم و دووچاری پێکان بێم، ناتوانم پێڵاوی قورسی تایبەت بە یاریی خلیسکانی سەر بەفر لەپێ بکەم، چونکە ئەژنۆم بەرگەی ئەو گوشارە ناگرێت.

وتیشی: ساڵی رابردوو ویستم ئەم یارییە تاقی بکەمەوە، بەڵام ھەرچەند ھەوڵم دا نەمتوانی ئەو کارە بکەم.