بڕی ٢٠٠ لیتر نەوت بە بێ بەرامبەر دەدرێتە ھەرکەسێک لە ساڵی ٢٠١٦دا ھاوسەرگیری ئەنجامدابێت

لەشاری کەلار بڕی دوو سەد لیتر نەوت بە بێ بەرامبەر بەسەر ئەو خێزانانەدا دابەشکرا کە لە ساڵی دوو ھەزار و شانزەدا ھاوسەرگیریان ئەنجامداوە و کۆبوونی خۆراکییان نییە.

قائیمقامی قەزایی کەلار بەکوردساتی راگەیاند وەک ئەو ھاوکارییەک بۆ ئەو خێزانانەی کە لەساڵی دوو ھەزار و شانزەدا ژیانی ھاوسەرگیرییان پێکھێناوە و ھێشتا کۆبوونی خۆراکیان نیە بڕی دوو سەد لیتر نەوتیان بە بێ بەرامبەریان بەسەردا دابەش دەکرێت ڕاشیگەیاند کە لەم ھاوکارییەدا نزیکەی پێنج سەد خێزان سودمەند دەبێت.