کەشو ھەوای سبەینێی ھەرێم بەم شێوەیە دەبێت

ئەمڕۆ جارێکی دیکە شەپۆلێکی بەفربارین ھەرێمی کوردستانی گرتەوە.

ڕێژەی بەفر بارینەکەش لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە جیاوازی ھەبووە و سەنتەری شارەکان و ناوچە شاخاوییەکانی بە تایبەت گرتۆتەوە.

لە ھەندێک ناوچەش گرفتی ھاتووچۆ لەسەر شەقامەکان و بۆ شۆفێران و ھاووڵاتیان درووست بووە.

“پشتیوان حاتم” سەرۆکی شارەوانی دوکانیش ڕایگەیاندووە کە بەھۆی بەفربارینەوە چەندین ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای دوکان_ڕانیە گیریان خواردووە و داوای ھاوکاری دەکەن.

سەبارەت بە ڕەوشی کەش و ھەوای سبەینێش، پێشبینی دەکرێت سبەینێ ھەتاو بێت بەڵام پلەکانی گەرمای شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان بە نزمی دەمێننەوە.