قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدی سەرکردایەتی ھاوبەشی یەکێتی و گۆڕان کۆبویەوە

وەفدی سەرکردایەتی ھاوبەشی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆبونەوە. پەیامنیری کوردسات نیوز رایگەیاند: لەو کۆبونەوەدا گفتوگۆکراوە لەسەر پشکەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەت و ئیدارە خۆجێیەکان و بزوتنەوەی گۆڕان رونکردنەوەی خۆی لەبارەی پۆستەکانیان لە ئیدارەی خۆجێیەتی و پۆستە بەتاڵەکان پێشکەشکردووە.