پێشبینی قورسی ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنەوەی بەری ڕاستی موسڵ دەکرێت

فەرماندەیەکی ئەمریکی پێشبینی دەکات کە ئۆپراسیۆنی بەری ڕاستی موسڵ قورس بێت. ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتیش ڕایانگەیاندووە کە تائێستا شەست ھەزار تێرۆریست کوژراون.

کۆلۆنێل “پاتریک وورک” فەرماندەی لیوای دووی فیرقەی ھەشتا و دووی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنەوەی بەری ڕاستی موسڵ قورس دەبێت ئاماژەشیدا بەوەی وێڕای ئەو زیانانەی بەر تێرۆریستانی داعش کەوتووە, بەڵام تێرۆریستان بەرگری دەکەن.

وتیشی بەردەوام دەبین لەسەر فشار درووست کردن لەسەر ئەو تێرۆریستانە لە خۆرئاوای موسڵ و ڕۆژانە کار دەکەین لەسەر سست کردنی تواناکانیان و بە ئامانج کردنی کەلوپەلی چەکداری و مۆڵگەکانیان.