وێنە و زانیاری..ئەو گوندە بناسە دانیشتوانەکەی ژیان لە ژێر زەویدا بەسەر دەبەن

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی وێنەی دانیشتوانی گوندی(Coober Pedy) لە وڵاتی ئوستوڕالیا بڵاوکردەوە کە لە ژێر زەوی لە نێوان بەردەکاندا ژیان بەسەر دەبەن،خەڵکی ئەم گوندە لە ساڵی ١٩١٥ و ە بەم شێوەیە دەژین،ئەمەش بۆ خۆڕزگارکردنە لە پلەی گەرمی بەرز کە ھەندێک کات دەگاتە ٥٠ پلەی سەدی،لەگەڵ ئەمانەشدا گرنگی زۆر دراوە بە ھەموو ئەو ھۆکارانەی ژیان کە خەڵکی لەسەر ڕوی زەوی بەکاری دەھێنن،ھەروەک لە وێنەکاندا دیارە .

ئوتێلیشی تێدایە ھەموو ئەمانە وایکردوە گەشتیارێکی زۆر بەلای خۆیدا ڕابکێشێت،ئەم گوندە بەردی بەنرخی زۆری ھەیە ،کە سەرچاوەی بژێوی ژیانی دانیشتوانەکەیەتی.