پڕفرۆشترین ئۆتۆمبیلی جیھان بزانە

تۆیۆتا کرۆلا لەنێو ١٥٠ وڵاتی جیھاندا پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە وەک پڕفرۆشترین ئۆتۆمبیل لە ساڵی ٢٠١٦ دا.
کۆمپانیای تۆیۆتا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، تائێستاش ئۆتۆمبیلی جۆری کرۆلا زۆرترین فرۆشی ھەیە لەجیھاندا، رونیشیکردۆتەوە لە ساڵی ٢٠١٦ دا لە ١٥٠ وڵاتی جیاواز ملیۆنێک و ٣١٦ ئۆتۆمبیلی جۆری کرۆلایان فرۆشتووە.
بەمەش کرۆلا لەنێو ٣٥٠٠ جۆری جیاوازی ئۆتۆمبیل پلەی یەکەمی گرتووە وەک پرفرۆشترین ئۆتۆمبیل لەجیھاندا.
تۆیۆتا لە ١٩٦٦ـەوە دەستی کردووە بەدروستکردتی ئۆتۆمبیل، لەساڵی ١٩٩٧ـەوە جۆری کرۆلا دەردەکات، لەوکاتەوە یەکەمە لەسەر ئاستی جیھان لەڕووی فرۆشتنەوە.