کاریگەرییەکانی تەقاندنی پەنجە

پەنجە تەقاندن بە یەکێک لە خووەکان دادەنرێت کە زۆرکەس لە جیھاندا ئەنجامی دەدەن بە پاساوی ئارامکردنەوەی جومگەکانیان, ھەندێک کەسی تر کاتێک دووچاری رارایی دەبن بۆ تێپەڕاندن و بیرچوونەوەی بابەتێک ئەڵدەستن بە تەقاندنی بەشێکی لەشیان کە ئەویش خۆی لە مڵ و ئەژنۆ و پشت و دەستدا دەبینێتەوە بەڵام بە شێوەیەکی زۆر پەنجەتەقاندن بڵاوە.

بەپێی دواین لێکۆڵینەوەکانی سەنتەری چاودێری تەندروستی لە ویلایەتی فلۆریدا دەرکەوتووە تەقاندنی جومگەکان لە ئەنجامی کۆبوونەوەی چەند بڵقێک لە ھەوایە لە نێو زەرداوی جومگەکاندا و کاتێکیش جومگەکە بە زەبرێکی زۆر دەنوشتێنرێتەوە ئەو بڵقانە لە نێو زەرداوی جومگەکاندا دەتەقێت و ئەو دەنگە دەردەکات کە دەنگەکەی ھاوشێوەی تەقاندنی ئەو نایلۆنە تەنکەیە کە چەندین بڵقی تەنکی ھەوای پێوەیە و لە پێچانەوەی شتومەکدا بەکاردەھێنرێت لەگەڵ ئەوەشدا ڕاپۆڕتەکە سوودی لە لێکۆڵینەوەی دکتۆر دۆناڵد وەرگرتووە لە پێناو دەرخستی ئەو ڕاستییەی کە تەقاندنی جومگەکان زیانی نییە, کە بەیەکێک لە پزیشکە بەتواناکانی ئەمریکا دادەنرێت لە بواری جومگەدا بە جۆرێک لە سەرەتای ساڵی نەوەدەکاندا بڕیاریدا بۆ ماوەی ١٥ ساڵ بەھیچ شێوەیەک پەنجەکانی دەستی چەپی نەتەقێنێت و لەگەڵ ئەوەشدا بەشێوەیەکی بەردەوام پەنجەکانی دەستی ڕاستی بتەقێنێت تاوەکو بۆی دەرکەوێت لە داھاتوودا توانا و ھێزی دەستەکانی دەگۆڕێت لە دوای ئەو ماوەیەش بەھیچ شێوەیەک گۆڕانکاری ڕوووینەدا لە نێوان توان و ھێزی ھیچ کام لە دەستەکانی, لەگەڵ ھەموو ئەمانەشدا زۆربەی پزیشکەکان ھۆشداری دەدەن کە ھاوڵاتیان خۆیان بەدوور بگرن لە تەقاندنی جومگەکانیان.

ئاماژە بەوەکراوە کە تەقاندنی جومگەکان ھیچ دەرئەنجامێکی خراپی نابێت لە داھاتوودا.