ئەگەر ئەم نیشانانە دەرکەوت، لە ھاوبەشەکەت جیابوونەوە ھەڵبژێرە

لە سەرەتاکانی ژیانی ھاوسەریدا زۆرجار ئەو کەسە وابیردەکاتەوە کە کەسی گونجاوی دۆزیوەتەوە، بەڵام بەتێپەڕبوونی کات دەردەکەوێت ئەو کەسە گونجاو نەبووە.
ھەرکاتێک ئەم نیشانانەی خوارەوە دەرکەوتن لە ژیانی ھاوسەریدا، پێویستە سنورێک بۆ ئەو ژیانە دابنرێت و کۆتایی پێ بھێنرێت.
یەکەم: ھاوبەشەکەت ھەموو کات لومەت ئەکات و ھەموو کێشەکان تۆ بەھۆکار دەزانێت: کێشەکانی ژیانی ھاوسەری دەرئەنجامی ھەڵەی لایەنێک نیە، “بەدەستێک چەپڵە لێ نادرێت”.
جولیان دیرشیز پسپۆری راوێژکاری دەڵێت: “تۆ لە پەیوەندییەکی ھەڵەدایت ئەگەر ھاوبەشەکەت ھەموو کێشەکانی خستە ئەستۆت”، تاک ڕێگا بۆ پارێزگاری کردن لە ژیانی ھاوسەری کاری ھاوبەشە، پێویستە ھەردوولا پێکەوە کاربکەن بۆ چارەسەکردنی کێشەکان.
دووەم: ھەر کات ھەستت بەوە کرد پەیوەندی نێوانتان بەرەو خراپی دەچێت و ھیچ رووناکییەک بەدی ناکەیت، ئەوا پێویستە بەزوترین کات بڕیاری جیابوونەوە بدەیت، ھەر کات شەڕو ئاژاوە زیاتر بوو لە خۆشییەکان، کات گونجاوەو بڕیاری جیابوونەوە بدە.
سێیەم: خۆھەڵخەڵەتاندن: ئەگەر تۆ لەگەڵ کەسێکی گونجاو بوویت، نابێت بەبەردوامی چاوەڕێی نەرم و نیانی یان چاوەڕوانی جوانی زیاتر بیت، ئەگەر بەردەوام بیرت لە ھەڵبژاردنی تر کردەوە، ئەوە بزانە لە پەیوەندییەکی بەھێزدا نیت لەگەڵ ھاوبەشەکەت.
چوارەم: ھەست دەکەیت لە بارودۆخێکی گونجاودا نیت: زۆرجار بیر لەوە دەکەیتەوە کە ھاوبەشەکەت چیتر گرنگیت پێ نادات و تۆ بەکەسێکی گونجاو نازانێت بۆ ئەوەی تەواوی ژیانی لەگەڵ بەریتەسەر، ھەوڵی چاکردنی ئەو بارودۆخە بدە، ئەگەر سەرکەوتوو نەبویت، تۆ لە رێگایەکی داخراودایت.