دیموکراتەکان داوا دەکەن لێکۆڵینەوە لەدەستێوەردانەکانی روسیا بکرێت

ئەندامانی دیموکراتەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا داوایان کرد لیژنەیەکی سەربەخۆ پێکبھێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەھەوڵەکانی روسیا بۆ دەستتێوەردان لەھەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا، دیموکراتەکان لەپرۆژەی یاسایەکدا کە بەناونیشانی پاراستنی دیموکراسیمان پێشکەشیان کردووە تیایدا داوایان کردووە لیژنەیەکی سەربەخۆ لەئەندامانی دیموکراتەکان و کۆمارییەکان پێکبھێنرێت کە ١٢ئەندام لەخۆبگرێت، ئەندامانی لیژنەکە چاوپێکەوتن بکەن لەگەڵ شایەتحاڵەکان بۆ دەستەبەرکردنی بەڵگەنامەکان و خستنەڕووی دەرەنجامەکان بۆ جەماوەر لەبارەی ھەوڵەکانی روسیا یان ھەر لایەنێکی تر کە ھەوڵیدابێت کاریگەریی لەسەر ھەڵبژاردنەکان درووست بکەن. ھاوکات ئەو ئەندامانە ھیچیان کۆنگرێسمان نەبن، ئەو پێشنیازەش یەکێکە لەو دەیان داواکارییەی کە ئەندامانی کۆنگرێس بۆ لێکۆڵینەوە لەدەستتێوەردانەکانی روسیا پێشکەشیان کردووە.