ریاڵ مەدرید بۆ یاری گەرانەوەی جامی شا یاریزانێکی لەدەستدا

بەپێی دواین زانیارییەکان یاریزان ئیسکۆ دەچێتە دەرەوەی بازنەی یاریزانە بەشدار بووەکانی زینەدین زیدان لە یانەی ریاڵ مەدرید بۆ یاری گەرانەوەیان لە جامی شای ئیسپانیا کاتێک دەبنە میوانی یانەی سیڤییا .

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە یاریزانەکەی ھێڵی ناوەندی ریاڵ واتە ئیسکۆ لەدوای ئەوەی لە یاری یانەکەی بەرامبەر بە گرانادا دوچاری پێکان بوو پشکنینی پزیشکی بۆ کراوە و ناتوانێت بۆ یاری داھاتوی یانەکەی بەشداری بکات .

بەڵام ھەرچەندە زیدان بڕیاری دورخستنەوەی ئەو یاریزانەی نەداوە ، بەڵام ئەو راھێنەر ئیسکۆ بخاتە مەترسییەوە لەکاتێکیشدا ئەنجامی یاری رابردویان تارادەیەکی زۆر یانەی شاھانەی گەیاندۆتە قۆناغی داھاتوو .

ئەمە جگە لەوەی پێناچێت ئیسکۆ بۆ یاری یانەکەی بەرامبەر بە ھەمان یانە واتە سیڤیا لە خولی ئیسپانیش بگەڕێتەوە کە بە ھەمان شێوە لە رامۆن سانشێز پیزخوان یارییەکە بەرێوەدەچێت .