فەرید ئەسەسەرد: یەکێتی بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی ئامادەیە

فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند یەکێتی بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی نەتەوەیی کورد ئامادەیە.
فەرید ئەسەسەرد لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فورات نیوز وتی، ھیچ کاتێک بەئەندازەی ئێستا بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی پێویست نەبووە، بەتایبەتیش کە لەدوای کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ، عێراق بەرەو قۆناغێکی ھەستیار دەچێت و گۆڕانکاریش لەسوریاو پێشھاتی نوێ لە تورکیادا روودەدەن.
ئەوەشیخستەڕوو کە تائێستا کورد ستراتیژی نەتەوەیی نەبووەو ئەگەر لایەنەکان بتوانن لەکۆنگرەدا ئەو ستراتیژە دەستنیشان بکەن، ئەوا بەسەرکەوتنێکی گەورە بۆ کۆنگرەکە دادەنرێت.
فەرید ئەسەسەرد بەپێویستیشیزانی کە لایەنەکان پێشوەخت زەمینەسازیی بۆ بەستنی کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو بکەن و لەرێی راوێژکردنەوە لەسەر خاڵە سەرەکی و گرنگەکان رێکبکەون.