یەکێتی بەدواداچوون دەکات بۆ ھاتنی ھێزە سەربازییەکەی تورکیا بۆ باشیک

یەکێتی جەخت دەکاتەوە لەوەی ئۆپراسیۆنی موسڵ، بابەتێکی عێراقییەو تەنھا عێراق مافی بڕیاردانی ھەیە لەسەر ئەو بابەتە.

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ کونسوڵی تورکیا لەھەرێم، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند، لەگەڵ کونسوڵی تورکیا باس لەوە کراوە کە ھێزە سەربازییەکەی تورکیا لەسەر داوای کێ ھاتۆتە ھەرێم و پێمان ڕاگەیاند کە لەوەی ئۆپراسیۆنی موسڵ، بابەتێکی عێراقییەو تەنھا عێراق مافی بڕیاردانی ھەیە لەسەر ئەو بابەتە.