سایتی گەلاوێژ بەم نزیکانە دەکرێتەوە

بەم نزیکانە سایتی گەلاوێژ دەکرێتەوە، ئەم سایتە تایبەتە بەژیاننامەو بەرھەمەکانی خاتوو گەلاوێژ کە خاوەنی ٢٨ کتێب و نامیلکەو بڵاوکراوەیە لە بوارەکانی (ڕۆمان و یاداشت و چیرۆک و کورتە چیرۆک و نۆڤلێت و ئەدەبی منداڵان)، ھەروەھا نووسەری سەدان وتارە بەزمانی کوردی و عەرەبی.
ئەم سایتە دەبێتە دیدارگەیەکی خاتوو گەلاوێژو سەرجەم ئەو خوێنەران و نووسەرانەی کە دەیانەوێت بەنوسین و کتێبەکانی و بەرھەمەکانی ئاشنا بن، یان دەیانەوێت توێژینەوەو نووسین لەسەر بابەتەکانی خاتوو گەلاوێژ بڵاوبکەنەوە، ئەو نووسەرو توێژەرانەشی پێشتر نووسین و بڵاوکراوەیان لەسەر بەرھەمەکانی خاتوو گەلاوێژ بڵاوکردۆتەوە، ئەوانیش دەتوانن بابەتەکانیان بۆ ئەم ئیمەیلە بنێرن، “[email protected]” یان پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنەوە “٠٧٧٠١٤١٥٧٣٤”.
ئەمەش ناونیشانی سایتی گەلاوێژە: www.galawezh.com – www.galawzh.krd