ئەو نەخۆشیانەی کە لیمۆ چارەسەریان دەکات ئەمانەن

١-بەسودە بۆ دڵ، یارمەتی بەھێزبوونی ماسولکەکانی دڵ دەدات،بەھۆی ئەو ترشەوەیە کە تێیدایەتی وەک پاکەرەوە وایە خوێن و ڕیخۆڵەکان لە مادەی ژەھراوی پاکدەکاتەوە.
٢-بۆ گەدە بەسودە و ڕێگری لە گرانی ھەرس دەگرێت و یارمەتیدەرە لە کەمبوونەوەی ھێڵنجدان ھەروەھا یارمەتی چالاکبوونی جگەر دەدات.
٣-چەوری واتە کۆڕستڕۆڵ دادەبەزێنێت، یارمەتیدەرە لە دابەزینی پەستانی خوێن و ڕێگری دەکات لە توشبوون بە ژێرپەنجە.
٤-کۆئەندامی بەرگری بەھێزدەکات بەمەش ڕێگری دەکات لە توشبوون بە ھەڵامەت و خواردنی ئاوی لیمۆ بە گەرمی بۆ ئارامبوونەوەی مێشک بەسودە.
٥-کالیسیۆمی کەڵەکەبوو لە گورچیلەدا ناھێڵێت و یارمەتی توانەوەی بەردی زراو دەدات و کرداری بینین بەھێز دەکات .
٦-چارەسەری ڕوماتیزم و ھەوکردنی جومگەکان و پڕۆستات دەکات و سکچون ناھێڵێت.
٧-بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە نەخۆشی گوازراوەیان ھەیە ، بۆ خانمانی دوگیان بەسودە یارمەتی گەشەی ئێسک و پێستی کۆرپەلە دەدات .
دەتواندرێت بە ئاوی لیمۆ بخورێت یان بە قاشکراوی یان لە خواردندا بخورێت.