سێیەکی ئەڵمانییەکان لەگەڵ ھەڵبژاردنەوەی “ئەنگێلا مێرکڵ”دا نین.

سێیەکی ئەڵمانییەکان لەگەڵ ھەڵبژاردنەوەی “ئەنگێلا مێرکڵ”دا نین.
ڕاپرسییەکی نوێ کە لەلایەن دامەزراوەی “ئەنسا” بۆ ڕاپرسی ئەنجامدراوە, ئاشکرای کردووە کە ناڕەزاییەکی زۆر ھەیە لە نێو ئەڵمانییەکاندا سەبارەت بە ھەڵبژاردنەوەی ” ئەنگێلا مێرکڵ”ی ڕاوێژکاری وڵاتەکە بۆ ویلایەتی چوارەم.
بەپێی ڕاپرسییەکە لە سەدا شەست و چواری ئەڵمانییەکان بە نەخێر بۆ ھەڵبژاردنەوەی”مێرکڵ” دەنگیانداوە.
کەمبوونەوەی لایەنگرانی ڕاوێژکاری ئەڵمانیاش بەھۆی پەیڕەوکردنی سیاسەتەکانی سەبارەت بە کۆچبەرانی نایاسایی دێت.
بەوپێیەی “مێرکڵ” بڕیاری کرانەوەی سنورەکانی وڵاتەکەی بە ڕووی ئەو کۆچبەرانەدا داوە کە بەھۆی جەنگ و ئاڵۆزییەکانەوە و بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان کۆچکردنیان ھەڵبژاردووە.
بەوھۆیەشەوە وڵاتی ئەڵمانیا لە ساڵی ڕابردووەوە تاوەکو ئێستا زۆرترین کۆچبەری نایاسایی وەرگرتووە و ژمارەیان لەساڵی ڕابردوودا گەیشتە زیاتر لە یەک ملیۆن کۆچبەر.