کۆد

کۆد، بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنییە، تێیدا شرۆڤەیەکی بەڵگەنامەیی: (ئاینیی، مێژوویی، فەلسەفیی، زانستیی) ئەو چەمک و دیاریدە سروشتی و سەروسروشتییانە دەکات، کە لە ژیان و گەردووندا ڕوودەدەن و مرۆڤ هەندێ جار سڵ لە باسکردنیان دەکاتەوە... 
کۆد
گەشتێکی ڕووناک
بە دیوە تاریکەکەی گەردووندا...! 

کۆد

بەرنامەی ترۆمبێل

ترۆمبێل بەرنامەیەکی هەفتانەی کوردساتە، کە نووسەر و هونەرمەند و کەسایەتییە ناسراوەکان باس لە ئەزموونی خۆیان لەگەڵ ترۆمبێل و شۆفێری دەکەن. جگە لەوەش، لە هەر ئەڵقەیەکدا باس لە تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلێک دەکرێت.

 بەرنامەی ترۆمبێل

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند؛ هێلیکۆپتەرەکەیان لە نزیک گەروی هورمز لەلایە ئێرانەوە کراوەتە ئامانج و ناچارن وەڵامی ئەو هێرشە بدەنەوە.

لە پەیامێکیدا لە تروس سۆشیال، کە خۆی خاوەندارێتی دەکات، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی ئاگاداریان کردوەتەوە، کە شەوی رابردوو هێلیکۆپتەرێکی ئاپاچی لە نزیک گەروی هورمز لەلایەن ئێرانییەکانەوە کراوەتە ئامانج.

لە بەشیکی دیکەی پەیامەکەیدا دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەکردوە، وەک ئەمریکا ناچارن وەڵامی ئەو هێرشەی ئێران  بدەنەوە.

سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا دەڵنیایشیداوە، دوو فڕۆکەوانەکە، کە لە ناو هێلیکۆپتەرەکەدابوون سەلامەتن و زیانیان پێنەگەیشتوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بۆ گیانلەدەستدانی رۆژنامەنووس لاناز كوردۆ بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بەبۆنەی ئەم کۆستە گەورەیەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و هاوكاران و هاوپیشەکانی خاتوو لانازی جوانەمەرگ دەكەین و هاوبەشی خەمیانین".

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی...

بەڕێزان خانەوادە و کەسوکار و هاوکارەکانی رۆژنامەنووس لاناز كوردۆ

زۆر دڵگران و خەمبار بووین بە هەواڵی كۆچی دوایی رۆژنامەنووس خاتوو لاناز كوردۆ.

بەبۆنەی ئەم کۆستە گەورەیەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و هاوكاران و هاوپیشەکانی خاتوو لانازی جوانەمەرگ دەكەین و هاوبەشی خەمیانین.

لە خوای گەورە داواكارین، گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات، ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەك ببەخشێت.

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، خزمەتگوزاری پارەدان لە سەکۆی ئی-پسوولەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بنکەکانی فرۆشیاریی وزە بەهۆی پڕۆسەی پەرەپێدانی سیستمەکانی وەزارەتی کارەبا رادەگیرێت و هۆکارەکەشی بۆ باشترکردنی ئەزمونی بەکارهێنەرانە لە تەواوی کوردستان.

وەزارەتی کارەبای هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، بەهۆی پڕۆسەی پەرەپێدانی سیستمەکانی وەزارەتی کارەبا  لە رۆژی پێنجشەممە رێککەوتی( 11ـی6ـی 2026 تاوەکو رۆژی دووشەممە، 15ـی 6ـی 2026 ) راگرتنی خزمەتگوزاری پارەدان لە سەکۆی ئی-پسوولەبەردەوام دەبێت.

لە راگەیەنداروەکەدا ئاماژەی بەوەکراوە، هەر پارەدانێک ئەنجامدرابێت پێش وەستانی خزمەتگوزارییەکە لە 11ـی 6 تا سەعات 2:00یی دوانیوەڕۆ، یاخود دوای 15ـی 6 سەرکەوتوانە تۆماردەکرێت، ئەگەر لە رێگەی سەکۆی ئی-پسوولە یان بنکەکانی فرۆشیاری ووزە بێت.

وەزارەتی کارەبا دەڵێت؛ ئەم راگرتنە کاتییە لە خزمەتگوزاری پارەدان بەهۆی پەرەپێدانی سیستمەکانی وەزارتی کارەباوەیە و مەبەست لێی باشترکردنی ئەزمونی بەکارهێنەرانە لە تەواوی کوردستان بە تایبەتیش ناوچە دوورەدەستەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی رابردوو، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە سنوری چەمچەماڵ گەنجێک کوژرا، هێزەکانیان دوای بە دواداچون تۆمەتباری روداوەکەیان دەستگیر کردوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ شەوی رابردوو لەسنوری قەزای چەمچەماڵ بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە، ئاڵۆزی و شەڕ لەنێوان دوو گەنج دروست دەبێت و بەچەقۆ گەنجێک دەکوژرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، دوابەدوای روداوەکە هێزەکانینا دەستیان کردوە بە لێکۆڵینەوە  و بەدواداچون و لە ئەنجامدا توانیویانە تۆمەتباری روداوەکە دەستگیر بکەن.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەوەشی خستوەتەڕوو،  لەئێستادا تۆمەتبار بەمادەی ( 405 ) لەیاسایی سزادانی عیراقی یاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەیال زامیر، سەرۆک ئەرکانی ئیسرائیل رایگەیاند، سوپای وڵآتەکەی لە ئامادەباشی تەواودایە و  هەوڵی ئێران بۆ سەپاندنی هاوکێشە و گۆڕینی واقیع شکست دەهێنێت، ئاماژەی بەوەشکرد ئەو هێرشەی کردیانە سەر ئێران، سەرەتایەکە بۆ هێرشی نوێی توندتر و فراوانتر.

ئەیال زامیر، رایگەیاند، ئەوان  لە ئامادەباشییەکی تەواودان و لە هەر شوێنێک مەترسییەک هەبێت لەسەریان  دەستنیشانی دەکەن و چۆنیان بوێت مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو هێرشانەی رۆژی دووشەممە کردیانە سەر ئێران تەنها سەرەتایەک بووە بۆ هێرشی نوێی فراوان و توندتر.

لەبارەی حزبوڵاشەوە دەڵێت؛ بەردەوام دەبن لە چالاکییەکان و زیانگەیاندن بە حزبوڵا و پاراستنی شارۆچکەکانی باکور.

جەختیشیکردوەتەوە، سوپای وڵاتەکەی لە رەوشی تەواوی ئامادەباشیدایە بۆ لێدانی توند لە ئێران  و پاراستنی بەرژەوندییەکانیان لە هەرشوێنێک بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
تۆمارگەیەک بووەتە یادەوەریی شار

گەلەری

تۆمارگەیەک بووەتە یادەوەریی شار